تاران؛ فریشتە کشاوەرزی، دایکی ٤٩ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

23:24 - 29 رێبەندان 2725

٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ " فریشتە کشاوەرزی "،  دایکی ٤٩ ساڵانی خەڵکی "هەرسین"ی کرماشان و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "مارلیکی کەرەج"ـە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "بەهەشت ڕزوان"ی ڕۆبات کەریمی تاران بە خاک سپێردراوە.

ناوبراو کوڕێک و کچێکی هەبووە.