کامێران؛ ١٣ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فارووق نەدیمی

23:18 - 29 رێبەندان 2725

۲٧ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "فارووق نەدیمی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران سەر بە پارێزگای سنە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمە نیگەرانیی بنەماڵەکەی لەمەڕ دۆخی ناوبراو زۆر کردووە.

"فارووق نەدیمی" ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە .