کرماشان؛ عەبدولڕەزا(مێهدی) قەڵخانی، لاوی ٤٢ ساڵان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

16:25 - 26 رێبەندان 2725

٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەبدولڕەزا(مێهدی) قەڵخانی"، لاوی ٢٦ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردراوە.

عەبدولڕەزا(مێهدی) قەڵخانی دارتاش و هونەرمەند بووە و لە کۆمپانیایەکدا کاری کردووە. ناوبراو تا قۆناغی دواناوەندیی خوێندووە و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ بووە.