بۆجنوورد؛ مەلیحە فیرووزەیی، ژنی لاوی ٣٢ ساڵانی خەڵکی بۆجنوورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەلیحە فیرووزەیی"، ژنی لاوی ٢٢ ساڵانی خەڵکی بۆجنوورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "چوارڕێیانی ١٧ی شەهریوەر"ی بۆجنووردە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری گیانی لەدەست داوە.
دوو سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپایان وت، تەرمی ئەم ژنە دوای ماوەیەکی زۆر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و "وەکوو ئەشکەنجەدراوان بوو؛ دەستەکانی شکابوون، لاقەکانی لێک هاڵابوون، جەستەی پڕ بوو لە ساچمە، جێگای سووتان لەسەر جەستەی بوو و ڕوخساری تێک چووبوو."
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، بەڵام ئیزنیان نەدا کە لە بۆجنوورد بە خاک بسپێردرێ و بەم هۆیەوە لە گوندی باوکیی خۆی "فیرووزە" سەر بە شاری بۆجنوورد بە خاک سپێردرا. هەروەها بنەماڵەکەی گوشاریان خرایە سەر تاکوو هۆکاری مەرگەکەی "خۆکوژی" ڕابگەینن کە ئەم داواکارییەیان ڕەت کردەوە.
سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وتوویەتی کە دایکی "مەلیحە فیرووزەیی" کوردی کرمانج و باوکی تورکە.