ناەزایەتییەکانی ۱۴۰۴؛ ۱۶ دەسبەسەرکران، زیاتر لە ۳۰ بریندار و سەرکوتی توندوتیژی خەڵک لە کرماشان و ئیلام
لە بەفرانباری ١٤٠٤دا، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری و گرانیی لەڕادەبەدەر دەستیان پێ کرد کە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانیشی گرتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە بەشێوەی هێمنانە و سێنفی بوون و مانگرتنی کاسبکاران و کۆبوونەوەی سەرشەقامی بە بێ توندوتیژییان لەخۆ دەگرت. ئەم ڕاپۆرتە بە فۆکۆسکردنە سەر پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان هەتا ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، پەرژاوەتە سەر دۆخی دەسبەسەرکراوان، برینداربووان و هەڵسوکەوتی توندوتیژ لەگەڵ کۆبوونەوە هێمنانەکان.
لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتییانەدا، لانیکەم ١٦ کەس دەسبەسەر کران و زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون. بەڵگە ڤیدیۆییەکان و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان نیشانی دەدەن کە هێزەکانی سەرکوت بە چەکی ساچمەیی، گازی فرمێسکڕێژ و هێرش بۆ سەر ماشینەکان، بەرەوڕووی ناڕزاییان بوونەتەوە.
دەسبەسەرکرانەکان؛
بەپێی ئەو زانیارییانە کە لەلایەن کوردپاوە بڵاو کراونەتەوە و هەروەها ئەو هەواڵانەی کە لەلایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا(١٠ و ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤) پشتڕاست کراونەتەوە، شوناسی لانیکەم ١ کەس لە دەسبەسەرکراوان لە سێ شاری ئیلام و کرماشان بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە کە وردەکارییەکانیان بەم شێوەیە؛
دێهلوڕان/ ئیلام؛ ١١ هاووڵاتیی خەڵکی دێهلوڕان بەناوەکانی ئەکبەر دەرویشی، عارف دەرویشی، محەممەد هەواسی، سێپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئووفی، ئێحسان مەلکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزل شادفەر، موعین مەلکی و یەزدان بەختی ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە هێرشی هێزە ئینتیزامییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەسبەسەر کران و پاش ڕاگوێزران بۆ کەڵانتەری ١١ی دێهلوڕان بۆ ئیلام ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیشیان لەبەر دەستدا نییە.
دەرەشاری ئیلام؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ دوو هاووڵاتیی خەڵکی دەرەشاری ئیلام بە ناوەکانی "محەممەد حەسەنوەند" تەمەن ٢١ ساڵ و "بیژەن کەریمیان" تەمەن ٢١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئاودانانی ئیلام؛ شەوی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ "محەممەدجەواد زارعی"، هاووڵاتیی خەڵکی "موورمووری" سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تاران؛"ئیمان عەلیمورادی" هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵەی خەڵكی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
کرماشان؛ شەوی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، "عەلی نەجەفی" هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هاوکات میدیا حکوومەتییەکان باسیان لە دەسبەسەرکردنی ٧ کەس لە کرماشاندا کرد.
برینداربووان؛
ئیلام؛ به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لە شارەکانی «دێهلوڕان»، «ئاودانان» و «دەرهشار» دەیان کەس بە چەکی ساچمهیی بریندار کراون کە لە ترسی دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە چوون بۆ نەخۆشخانەکان خۆیان بواردووە.
کرماشان؛ سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکەی کوردپا سەبارەت بە بریندارانی کرماشان ئاماژەی بەوە کرد کە لە شارەکانی «هەرسین» و «شاباد» تاکوو ئێستا لانیکەم ۸ هاووڵاتی و لە کرماشان زیاتر لە از ۱۰ کەس بە چەکی ساچمەیی بریندار کراون.
گێڕانەوەی تەسویری لە ناڕەزایەتییەکانی ئیلام و کرماشان؛
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان کە لەلایەن کوردپاوە بڵاو کراونەتەوە نیشاندەری هێمنانەبوونی ناڕەزایەتیییە خەڵکییەکان و لە بەرانبەردا، سەرکوتی توندوتیژی حکوومەتی لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، ئاودانان، هەرسین و شابادە.
١ـ چییەتیی ناڕەزایەتییەکان؛ مەدەنی، سێنفی و هێمنانە
دەسپێکی ناڕەزایەتییەکان بە مانگرتنی سێنفی؛ ڤیدیۆکانی تایبەت بە ئیلام، ئاودانان، هەرسین و شاباد نیشانی دەدەن کە لە ٩ و ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤دا، ناڕەزایەتییەکان بە مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و بازاڕییان دەستیان پێ کرد و هەتا ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ درێژەیان کێشا.
هاتنە سەر شەقامی هێمنانە؛ ڤیدیۆ و وێنە تۆارکراوەکان لە ئیلام(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤) نیشانی دەدەن کە هاووڵاتییان بە بێ توندوتیژی هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بە بۆق لێدانی بەردەوامی ماشینەکان، خۆیان لەگەڵ ناڕازییان خستووە.
دروشمی ناڕەزایەتییەکان لە ڤیدیۆکانی ئیلام و ئاودانان(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤) ناڕازییان دروشمی "نەمان بۆ خامنەیی" و "نەمان بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە.
داواکردنی یارمەتیی مەدەنی لە هێزە ئینتیزامییەکان؛ لە یەکێک لە ڤیدیۆکانی کرماشان(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ ناڕازییان سەرەڕای هێمانەنبوونی کۆبوونەوەکە، داوای پشتیوانی لە هێزە ئینتیزامییەکان دەکەن.
٢ـ هەڵسوکەوتی هێزەکانی سەرکوت لەگەڵ ناڕازییان
تەقەکردن لە کبوونەوە هێمنانەکان؛ ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان لە شاباد (١١ی بەفرانباری ١٤٠٤) نیشانی دەدەن کە ناڕازییان بە تەقەی هێزەکانی سەرکوت بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە کاردانەوەدا دروشمی "بێ شەرەف" دەڵێنەوە.
هەڵسوکەوتی تووندوتیژ لە هەرسین؛ ئەو ڤیدیۆیانە کە لە هەرسین پشتڕاست کراونەتەوە(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤)، تەقەی بەردەوامی هێزەکانی سەرکوت لە خەڵک لە شەقامەکانیان تۆمار کردووە.
هێرش بۆ سەر ماشینی هاووڵاتییان؛ یەکێک لە ڤیدیۆ ناخهەژێنەکان لە ئاودانان(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤) هێرشی هێزەکانی یگانی تایبەت و لیباس شەخسی بە باتوم و تەقە لەو ماشینانایە کە خەریکن تێدەپەڕن.
٣ـ چەکەکان و کەرەستە بەکارهێنراوەکان
تەقەی ڕاستەوخۆ و ئامانجدار؛ لە ڤیدیۆی تۆمارکراو لە ئاودانان(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤)، هێزەکانی یگانی تایبەتی جێگیر لە نزیک گاراژی ئەندیمێشک دێزفوول بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئامنجدار تەقە لە خەڵک دەکەن.
چەک ساچمەیی؛ ڤیدیۆکانی هەرسین(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤)، بەکارهێنانی چەکی ساچمەیی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکان، یگانی تایبەت و سپا نیشان دەدەن.
گازی فرمێسکڕێژ؛ لە ڤیدیۆی تایبەت بە مانگرتنی بازاڕییانی هەرسین(١١ی بەفرانباری ١٤٠٤)، تەقەی گازی فرمێسکڕێژ لە خەڵک تۆمار کراوە.
٤ـ زاڵکردنی کەشی ئەمنییەتی
مێلیتاریزەکردنی شاری کرماشان؛ ڤیدیۆکانی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشان، جێگیرکرانی بەربڵاوی هێزە ئینتیزامی و یگان تایبەتەکان لە شەقامەکان نیشان دەدەن کە بە ئامانجی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، شارەکەیان ئەمنیەتی کردووە.
وتەی کاربەدەستان و بەرپرسانی حکوومەتی لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان
دادستانی گشتیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ (هەواڵدەریی ئێقتسادی ئیران) وێڕای ئاماژە بە گوشارە ئابوورییەکان و دروستبوونی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، هۆشداریی دا کە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەو ناڕەزایەتییانە بە "کەرستەی نائەمنی، تێکدانی کەرەستەی گشتی یان جێبەجێکرانی سێناریۆگەلی داڕێژراوی دەرەکی" لەگەڵ کاردانەوەی یاسایی و لێبڕاو بەرەوڕوو دەبێتەوە و سنووری نێوان ناڕەزایەتیی یاسایی و هەوڵی تاوانکارانە دەبێ بە ڕوونی دیاری بکرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ کرماشاندا، هەواڵدەریی مێهر لە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، باسی لە دەسبەسەرکرانی ٧ کەس کرد و ئەوانی "سەر بە گرووپە دژبەرەکان و ئۆپۆزسیۆنی دەرەوە" ناو برد.
ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٥)ـەوە لە بازاڕی گەورەی تاران دەستیان پێ کرد، جێگایەک کە کاسبکاران لە کاردانەوە بە دابەزینی نرخی ڕیاڵ، هەڵاوسانی زۆر و گرانیی کاڵا سەرەکییەکان، دووکانەکانیان داخستن و ئەم مانگرتنە بەخێرایی بوو بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەر شەقامەکان. لە ڕۆژانی دواتردا، ناڕەزایەتییەکان گەیشتنە زیاتر لە ١٠ هەتا ١٥ شار لەوانە، تاران، ئێسفەهان، مەشهەد، شیراز، کەرەج، هەمەدان، کرماشان، ئەهواز، ئەراک، نەجەف ئاباد، فوولادشار، مارلیک، ئیزە، نوورئابادی مەمەسەنی، فەسا، یەزد، زەنجان و قوم. چییەتیی سەرەتایی ناڕەزایەتییەکان ئابووری و بژیو بوو، بەڵام وردەوردە لە زۆربەی شارەکاندا بوو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکوومەت و دروشمگەلێک دژی نیزام و ڕێبەرەکانی.
ئامادەکردن؛ ئەوین مستەفازادە