کرماشان؛ حوکمی لەسێدارەدانی پەیمان عەزیزی جێبەجێ کرا

03:55 - 30 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "پەیمان عەزیزی" کوڕی داوود و خەڵکی گوندی "نگرە" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.