ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سێدارە؛ ٨٢٦٠ لەسێدارەدان لە ئێران و ٩٢٦ لەسێدارەدان لە کوردستان لە ماوەی ١٤ ساڵدا

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە، ڕاپۆرتێکی ئاماری و جیاکاری لە دۆخی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و کوردستان بڵاو کردەوە. ئەم ڕاپۆرتە ئاماری لەسێدارەدانەکان لە زیاتر لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ و هەروەها لە مەودای زەمەنیی ١٤ ساڵی ڕابردوو (لە ٢٠١٢ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) لەخۆ دەگرێت.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لەم ماوە زەمەنەییەدا ٨٢٦٠ کەس لە ئێران و لەم نێوانەشدا ٩٢٦ کەس لە کوردستان لە سێدارە دراون.
چاوخشاندنێک بەسەر ئاماری لەسێدارەدانەکان لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥
لەسێدارەدانەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەم ماوە زەمەنییەدا ١٠١٤ حاڵەت بووە کە لە هەموو ١٤ ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە.
کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانەکانی لە ٧٥ بەندیخانەی سەرتاسەری ئێراندا جێبەجێ کردوون.
زیاتر لە ٩٤ لەسەدی سێدارەکان هیچکات لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە ڕانەگەیەندراون و ٦٣ حاڵەتیش بە شێوەی بەکۆمەڵ جێبەجێ کراون.
زیاترین ئاماری لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی ٢٤ کەس بووە کە تۆمەتی سیخوڕی و لەمساڵدا جێبەجێ کراون.
لەسێدارەدان لەبەرچاوی خەڵکەوە بە ٦ حاڵەتەوە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و لەسێدارەدانی منداڵانیش هەروا بەردەوامە.
کورد و بەلووچ زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانەکانیان هەیە.
وردەکاریی ئاماریی لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٢٠٢٥؛
تۆمەتەکان؛
بەندکراوی سیاسی؛ ٢٤ حاڵەت(حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو (کورد)، به تۆمەتی بەغی)، (موحسن لەنگەرنشین، پێدرام مەدەنی، ئیسماعیل فکری، مەجید موسەیبی، محەممەدئەمین مەهدەوی شایسته، ئیدریس ئالی (کورد)، ئازاد شوجاعی (کورد)، ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ (کورد)، ڕووزبێ وادی، بابەک شەهبازی، بەهمەن چووبی ئەسڵ به تۆمەتی موحاربه و افسادفیالارض لە ڕیگەی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل)، (موجاهد کورکور(بەختیاری) و مێهران بەهرامیان دەسبەسەرکراوی ژن، ژیان، ئازادی به تۆمەتی موحاربه)، (مێهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو به تۆمەتی ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق)، (۶ بەندکراوی سیاسیی عەرەب؛عەلی موجدێم، موعین خەنفەری، سالم مووسەوی، محەممەدڕەزا موقەدەم، عەدنان ئالبوشوکه(غەبیشاوی)، حەبیب دەریس، به تۆمەتی بەغی)، (ڕۆستەم زەینەدینی (بەلووچ)، ئەندامەتی لە جەیشولعەدل)
بەندکراوی عەقیدەتی؛ یەک حاڵەت (سامان محەممەدی خیارە(کورد))
تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۵۴۷ حاڵەت
کوشتن: ۴۸۲ حاڵەت
کوشتنی بەئەنقەست و تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۲ حاڵەت
موحاربه لە ڕێگەی دزیکردنی چەکدارانە؛ ۷ حاڵەت
دزیکردنی چەکدارانە و کوشتن؛ یەک حاڵەت
دەستدرێژی و کوشتن: ۲۳ حاڵەت
لەوات ؛ یەک حاڵەت
ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان؛ ۱۴ حاڵەت (سەلەفی: ۷ کەس، ئەندامەتی لە داعش: ١٠ حاڵەت)
هەروەها:
لەسێدارەدانی ئێتنیکەکان: ۱۱۳ کەس بەلووچ، ۱۱۰ کەسی کورد، ۵۷ ئەفغانستانی، ۲۲عەرەب، ۶ بەختیاری، ۵ لوڕ و (بە ئەگەری زۆرەوە ٤٨ کەسی کوڕ)، ۴ تورک و ۲ کەسی تورکمەن، یەک کەسی گیلەک
لەسێدارەدانی منداڵ-تاوانبار؛ ۴ حاڵەت (کەریم فەرخوەند و مەحموود ئوستادمەمزایی به تۆمەتی دزیکردنی چەکدارانە، بێهنام بەرگپووش لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر، محەممەدڕەزا شەیهەکی به تۆمەتی کوشتن)
لەسێدارەدان لە پێش چاوی خەڵکەوە؛ ۶ حاڵەت لە شارەکانی نوورئابادی لوڕستان، میاندواو و بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، سێمنان، لارستان لە پارێزگای فارس، کوردکووی لە پارێزگای گوڵستان.
ژنانی لەسێدارەدراو ؛ ۳۰ حاڵەت
چاوخشاندنێک بەسەر ئاماری گشتیی لەسێدارەدانەکان لە ساڵی ڕابردوودا؛
●لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا لە ئێراندا، ٨٢٦٠ کەس لە سێدارە دراون.
●۹۲۶ حاڵەتی لەسێدارەدانەکان تایبەت بە هاووڵاتییانی کورد بووە. ئەڵبەتە ئەمە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە بۆ کوردپا ڕوون بوونەتەوە چونکە ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە بەندیخانەکانی کوردستان زیاتر بووە.
●تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر بە زیاتر لە ٤٩٪، کوشتن بە زیاتر لە ٣٥٪ و دەستدرێژی سێکسی بە زیاتر لە ٤٪ بە ڕیز زیاترین تۆمەتەکانن کە لەسێدارەدانەکانی ئەم ١٤ ساڵەیان بە دواوە بووە.
●لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا، ڕەوتی لەسێدارەدانەکان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر هەتا ساڵی ٢٠٢١ دابەزینی بووە و دواتر دیسانەوە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
●لە ماوەی ئە ١٤ ساڵەدا، بە ئاشکرا ۱۰۲ زیندانیی سیاسی، ۲۷ زیندانیی عەقیدەتی و ۶۸ زیندانیی ئەمنییەتی لە پێوەندی لەگەڵ «هەڵسوکەتی توندوتیژ» لە سێدارە دراون.
● لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا، ٢٩٠ کەس لە بەرچاوەی خەڵکەوە لە سێدارە دراون.
●لەم ماوەیەدا جیا لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦، بەگشتی ٥٠ منداڵ-تاوانبار لە ئێراندا لە سێدارە دراون.
بەگشتی ٩٤٥ی لەسێدارەدانەکان لەلایەن حکوومەتەوە بە میدیایی ناکرێن و زیاتر لە ٦٠٪ یان بەشێوەی بەکۆمەڵ جێبەجێ دەکرێن.
١٠٢ لەسێدارەدانی سیاسی لە ماوەی ١٤ ساڵدا؛
لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا، ١٠٢ بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراون کە ٣٧ کەسیان کورد، ٢٠ کەسیان بەلووچ، ١٢یان عەرەب، یەکێکیان تورک بووە و ٣٢ کەسی تریش لە ئامارەکەدان. لە نێوان ئەم ڕێژەیەدا، حوکمی ٢٤ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی جێبەجێ کراوە.
لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی بە تۆمەتی سیخوڕی لە ماوەی ١٤ ساڵ بە جیاکردنەوەی ساڵەکان؛
٢٠١٣: دوو کەس بە بێ هێنانی ناو، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ مووساد و سیا
۲۰۱۹: جەلال حاجی زەوار، کارمەندی گرێبەستی ڕێکخراوی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری، به تۆمەتی سیخوڕی بۆ سیا و دەوڵەتی ئەمریکا لە سێدار درا
۲۰۲۰: ڕەزا عەسکەری، کارمەندی خانەنشینکراوی وەزارەتی بەرگری، به تۆمەتی سیخوڕی بۆ سیا و سەید مەحموود مووسامەجد نیزامی، به تۆمەتی سیخوڕی بۆ سیا لە سێدارە دران
۲۰۲۳: حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی تۆمەتبار بە «بەشداری لە هاوکاریی ئیتلاعاتی و سیخوڕی بە قازانجی ئیسرائیل» پێکهاتوو لە وەفا هەناره، ئارام عومەری، ڕەحمان پەرهازوو و نەسیم نەمازی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا
۲۰۲۴: موحسن مەزڵووم، وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی و محەممەد فەرامەرزی، چوار زیندانیی سیاسی کورد، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دران.
۲۰۲۵: موحسن لەنگەرنشین، پێدرام مەدەنی، ئیسماعیل فکری، مەجید موسەیبی، محەممەدئەمین مەهدەوی شایسته، ئیدریس ئالی (کورد)، ئازاد شوجاعی (کورد)، ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ (کورد)، ڕووزبێ وادی، بابەک شەهبازی و بەهمن چووبیئەسڵ به تۆمەتی موحاربه و افساد فیالارض لە ڕێگەی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دراون.
۲۹ لەسێدارەدانی عەقیدەتی لە ماوەی ۱۴ ساڵی ڕابردوودا؛
لە ماوەی ۱۴ ساڵی ڕابردوودا ، ۲۹ زیندانیی عەقیدەتی لە سێدارە دراون کە لەم نێوانەدا ۲۴ کەسیان کورد بوون. ئەم کەسانە بە هۆی هۆگری مەزهەبی خۆیان کراونەتە ئامانج و کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە بە بێ هیچ تاوانێک توندوتیژ، ئەوانی لە ڕێگەی دۆسییەسازیی ئەمنییەتی و دەرکردنی سزای سێدارەوە، سزا داون، کردەوەیەک کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ئازادیی مەزهەبەکانە.
هەروەها؛
لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا، ٨٥ بەندکراو بە تۆمەتی ئەمنییەتی و لە پێوەندی لەگەڵ ئەوەی کە حکوومەت "هەوڵی توندوتیژانە"ی ناو دەنێت لە سێدارە دراون؛ لەوانە ٢٢ کەس بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە ئەهواز، ١٩ کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە جەیشولعەدل، ١٥ کەس بە تۆمەتی دانانەوەی بۆمب لە تاسووعای ٩٧ی چابەهار (بەلووچ)، ٨ کەس بەتۆمەتی ئەندامەەتی لە داعش و هێرش بۆ سەر بینای مەجلیس(کورد)، ٤ کەس بە تۆمەتی دانانەوەی بۆمب لە ئەهواز، ٧ کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییە توندئاژۆکان و ١٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش.
بەشێوەی گشتی کوردپا، جیاکاریی بەندکراوانی سیاسی، عەقیدەتی و ئەمنیەتی تەنیا بە ئامانجی ڕوونکردنەوەی زیاتر ئەنجام داوە، چونکە کۆماری ئیسلامی هەموو ئەم کەسانە لە یەک قاڵبی ئەمنییەتیدا پێناسە دەکات و حوکمی سێدارەیان بە بێ سەرنجدان بە چییەتیی هەقیقیی تۆمەتەکان جێبەجێ دەکات، هەوڵێک کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە.
۲۹۰ سێدارە لە بەر چاوی خەڵکەوە لە ١٤ ساڵدا؛
لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا، ٢٩٠ کەس لەبەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراون. کۆماری ئیسلامی پاش کەمکردنەوەی سێدارە گشتییەکان، لە ساڵی ٢٠٢١دا جێبەجێکردنی سێدارە لە بەرچاوی خەڵكی ڕاوەستاند، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢وە جارێکی دیکە ئەم لەسێدارەدانانەی دەست پێ کردەوە و بە ڕیز هەر ساڵ ٢، ٤ و لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٦ کەسی لە بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دا، هەوڵێک کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆییە.
ئەم ئامارە تەنیا بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکان لە سەرچاوە جێی باوەرەکاندا تۆمار کراوە، بەڵام ئەگەری هەیە ڕێژەی ڕاستەقینە زیاتر بێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە زیاتر لە ٢٤ لەسەدی لەسێدارەدانەکان بە شێوەی فەرمی ڕاناگەیەندرێن و لەلایەکی دیکەوە، سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین، سنووردارکردنی چالاکییە ڕۆژنامەوانییە سەربەخۆکان و پێشگرتن لە چالاکیی ناوەندە مافی مرۆییەکان دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی ورد لەبارەی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی دژوارتر کردووە.
ئامادەکردن: ئەوین مستەفازادە