دەسبەسەرکردنی سێ کەس لەوانە دوو مێرمنداڵ لە شنۆ؛ ڕێبوار مووسەوی، زاهیر ئازەری و فەخرەدین خالیدی

06:32 - 19 رەزبەر 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "میراوێ"ی شنۆ، بە ناوەکانی ڕێبوار مووسەوی تەمەن ١٦ ساڵ، زاهیر ئازەری تەمەن ١٦ ساڵ و فەخرەدین خالیدی تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردن لە شەودا و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم سێ کەسەیان دەسبەسەر کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون کە دوو مێرمنداڵەکە پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراون و دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەخرەدین خالیدی درێژەی هەیە و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.