بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:27 - 16 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "مووسا یادیار" و "حەمزە یادیار" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیان و دەستیان بە پشکنین کردووە.

مووسا یادیار و حەمزە یادیار کوڕی ڕەحمان خەڵكی گوندی "گوێکتەپە" سەر بە شاری بۆکانن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.