بۆکان؛ عەزیز عەبدوڵڵازادە و ئومید عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

23:01 - 25 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "عەزیزعەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٣ ساڵ و "ئومید عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "حوسێن ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، عەزیز عەبدوڵڵازادەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە "میراوا"ی بۆکان دەسبەسەر کردووە و ئومید عەبدوڵڵازادەش پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە