شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
00:48 - 1 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم هاووڵاتییانە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و پاش دەستداگرتن بەسەر مۆبایلەکانیاندا بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە چارەنووسی ئەەم هاووڵاتییانە، شوێنی و هۆکاری دەسبەسەرکرانیان و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: زاهیر مەحموودیان و محەممەد خزری