جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سەید تەها حەسەنی لە بەندیخانەی بۆکان
11:19 - 20 خاکەلێوه 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خاکەلێوی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "سەید تەها حەسەنی" خەڵكی بۆکان، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ پیش ئێستا بۆ تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.