محەممەد نیکپەی و کەیهان تەدبیری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کران
22:17 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد نیکپەی" تەمەن ٢٨ ساڵ و "کەیهان تەدبیری" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیهان تەدبیری پاش بانگکران بۆ کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ڕاگوێزراوە.
محەممەد نیکپەی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری بانگکران و دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەممەد ئەشتەک، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کران.