مێرمنداڵیک پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا
22:12 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم میرمنداڵە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی مەریوان کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بانگکردنی ئەم مێرمنداڵە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "سەردۆش" بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد قادری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.