مەریوان؛ تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی پێشوو دەسبەسەر کرا
21:56 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری تەحسین لە مەریوان و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی تەحسین دادڕەس زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ جۆزەردانی ١٤٠٠ دوابەدوای لێخۆشبوونی هێزی دادوەری لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرابوو.