بەندیخانەی نەغەدە؛ مووسا ڕەسووڵی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

00:51 - 30 رەشەمه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کرد.

مووسا ڕەسووڵی تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی مستەفا، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تاکو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مووسا ڕەسووڵی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.