سۆران محەممەدپوور بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا
00:21 - 30 رەشەمه 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران محەممەدپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
سەرلەبەیانیی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سۆران محەممەدپوور زانیارییەک دەست نەکەوتووە.