شنۆ؛ مەسعوود خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
19:05 - 29 رەشەمه 2724

شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزری" خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مەسعوود خزری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.