دەسبەسەرکرانی سەلمان پاسەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

22:14 - 26 رەشەمه 2724

شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان پاسەنگ" کوڕی سەلیم و خەڵکی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلمان پاسەنگ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.