ناسر ئەحمەدزادە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا

12:12 - 13 رەشەمه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە و بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی "کانی سۆفی ڕەشید"ی مەهاباد و دەسبەسەریان کرد.

ناسر ئەحمەدزادە تەمەنی ٣٣ ساڵە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناسر ئەحمەدززادە زانیاریەک دەست نەکەوتووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو.