مەهاباد؛ ئومید فەقێ حوسێنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:53 - 25 رێبەندان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەقێ حوسێنزادە (بەگزاد)" خەڵکی گوندی "قومقەڵا" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادرە وتی: ئەم هاووڵاتییە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئومید فەقێ حوسێنزادە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید فەقێ حوسێنزادە زانیارییەک دەست نەکەتووە.