مەهاباد؛ مەنسوور مەولوودپووری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
11:31 - 10 رێبەندان 2724
شەوی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مەنسوور مەولوودپووری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی مەنسوور مەولوودپوور هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.