مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی کەیوان نیکنام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
01:32 - 13 رێبەندان 2724
شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، کەیوان نیکنام، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.