دەسبەسەرکرانی ئەنوەر کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

01:16 - 13 رێبەندان 2724

شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر کورد" خەڵکی گوندی "حەسار بڵاغی" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەنوەر کورد کوڕی حەسەن، تەمەنی ٢٧ ساڵە و خێزاندارە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.