سنە؛ دەسبەسەرکرانی مەحیەدین خالدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:08 - 12 رێبەندان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مەحیەدین خالدیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەحیەدین خالدیان و پاش پشکنین، دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوە پاڵدراوەکان دژی مەحیەدین خالدیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.