بۆکان؛ سۆران یووسفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

20:25 - 14 سەرماوەز 2724

ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سۆران یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سڵامەت" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کرد.

سۆران یووسفی تەمەنی ٣٧ ساڵە، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سۆران یووسفی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.