سزای لەسێدارەدانی جەهانگیر ڕەحیمی لە بەندیخانەی سەقز جێبەجێ کرا
23:52 - 7 سەرماوەز 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "جەهانگیر(مۆسلێم) ڕەحیمی" خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە دو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.
ئەم بەندکراوە خەڵکی گوندی "تایەربۆغە"ی سەقز، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.