ئیلام؛ ئەحمەد عەلیمحەممەدی بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ گیانی لەدەست دا
20:10 - 27 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناوی "ئەحمەد عەلیمحەممەدی" خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕ لە کارگەیەکی فڕێدانی کەرەستەی بەفیڕۆچوو گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ئەم کرێکارە تەمەن ٣٠ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی تۆپی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە کارگەیەکی کۆکردنەوەی کەرەستە بەفیڕۆچووەکان لە بلواری "نەبوەت"ی ئیلام تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
ئەحمەد عەلیمحەممەدی لە وەرزشوانانی بواری تێکواندۆ لە ئیلام بووە.