ئامانج عەزیزی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا
00:44 - 26 خەزەڵوەر 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئامانج عەزیزی" خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.
ئامانج عەزیزی، خەڵکی گوندی "ئاغلان" نزیکەی هەشت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسیادرەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.