بانە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا ئەحمەدپوور

22:55 - 24 خەزەڵوەر 2724

٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەکرانی ناوبراو زانیاییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕەزا ئەحمەدپوور، کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی "بەردەڕەش" سەر بە شاری بانە، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لە ڕیزی پۆمپ بەنزیندا دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە مافی پێوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەزا ئەحمەدپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.