بۆکان؛ میلاد ناسری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
19:37 - 19 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، میلاد ناسری، مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکاندا لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی مێرمنداڵانی بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، میلاد ناسری بە بێ بەڵگەی دادوەری لە گوندی "کانیڕەش" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.