سزای لەسێدارەدرانی ناسر محەممەدی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا
                    
                    19:20 - 24 رەزبەر 2724
                
             
            سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ناسر محەممەدی" کوڕی خەلیل و خەڵکی گوندی " نێچەلان" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە پیشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
 
                             
                             
                            