ئەشکان یاری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان لە سێدارە درا

18:06 - 18 رەزبەر 2724

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان یاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "ئەشکان یاری ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر کراوە و بە لەسێدارەدران سزا دراوە."

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.