مەریوان؛ زانیار ئەفسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

05:38 - 24 خەرمانان 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار ئەفسەری" تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبسەسەرکرانی زانیار ئەفسەری بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی زانیار ئەفسەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کامران ئەفسەری" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ ئازاد کرا.