بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی میاندواو گەیشتە دوو کەس

10:39 - 20 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سلێمان قەهرەمانی" خەڵكی سایین قەڵا لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم بەندکراوە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژەی بەندیخانەی میاندواو گەیشتە دوو کەس.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "فەیزوڵڵا حوسێنپوور" خەڵکی سایین قەڵا و دانیشتووی بۆکان، لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا.