دیواندەره؛ ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ٥ کەس

21:16 - 19 خەرمانان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر دارایی" خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە هەژمارکردنی ئەم هاووڵاتییە، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەم ڕۆژە لە دیواندەرە گەیشتە ٥ کەس.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان ماڵی ئەم هاووڵاتییەیان پشکنیوە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، محەممەد ئەمینی، نەوید شەریفی، فواد مورادی و فەرهاد قەمەری، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.