شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی دیاکۆ عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:22 - 14 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی گوندی "باب خاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراورکان دژی دیاکۆ عەزیزی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.