ورمێ؛ ئەحمەد مامزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:10 - 14 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد مامزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەحمەد مامزادە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.