سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ کاکە" کوڕی جەماڵ خەڵكی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عادڵ کاکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





