دەسبەسەرکرانی گۆرانیبێژێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد

19:03 - 13 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی "ئومید ئەحمەدنژاد" خەڵکی گوندی "قەجی ئاوا" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکنەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵەیە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید ئەحمەدنژاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.