بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەحمان قادری لە بەندیخانەی نەغەدە

00:29 - 2 خەرمانان 2724

ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە، چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕەحمان قادری تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەسبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پێشتر چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

ڕەحمان قادری، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارە.