برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

18:26 - 31 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاح فەرەجی" خەڵکی بانە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پیشوو، لە سنووری "زڵە"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

سەلاح فەرەجی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.