مەریوان؛ ئومید فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

01:22 - 29 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەرەجی" تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.