پیرانشار؛ ناڕوونیی چارەنووسی ڕەحمان قادری پاش دەسبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

02:08 - 25 گەلاوێژ 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، رەحمان قادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار، سەبارەت بە چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پێشتر چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ڕەحمان قادری، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەلکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارە.