کامێران؛ ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
03:28 - 9 گەلاوێژ 2724
ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێز و لە دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کامێراندا گیانی لەدەست دا، پاش ٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە کاتی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران، ٥ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران و پاوە دەسبەسەر کران، هەروەها دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دیکەش لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کەوتنە بەر لێدان و توندوتیژییەوە و دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا گیرا.