خۆکوژی و خۆسووتاندنی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ و ژنێک لە سەقز و مەهاباد

18:53 - 31 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "سۆما فیرووزی" لە سەقز و هەروەها لە ڕۆژی ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٣، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "بێری مستەفازادە" لە مەهاباد لە ڕێگەی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ سۆما فیرووزی، خۆی لەسەر ئاپارتمانەکانی "جاقل" فڕێ داوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. لە هۆکارەکانی خۆکوژیی ئەم مێرمنداڵە ١٤ ساڵەیە ژیانی دژوار پاش مەرگی باوکی و ژیانی تەنیایی ڕاگەیەندراوە.

هەروەها بێری مستەفازادە، پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندن و خەوێندران لە نەخۆشخانەی مەهاباد و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. هۆکاری خۆکوژیی ئەم ژنە کە وەکوو کرێکار لە مزگەوتێکدا کاری کردووە، دەرکران لە کارەکەی ڕاگەیەندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە بێری مستەفازادە نەبیس بووە و ژیانێکی سەختی هەبووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ بە گشتی ٢٨ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٧ کەسیان لەژێر تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوونە.