کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت

05:39 - 27 پووشپەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کیان زەینی" خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "قەندیل"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم گرووپە لە کۆڵبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی "پەیمان قادری" و "کەیوان قادری" کە لەم ڕووداوەدا بریندار ببوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون.

ئەم سێ کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "ڕەشەهەرمێ" سەر بە شاری سەردەشتن.