بانه؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

17:51 - 18 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ڕێبوار ڕەشیدی" خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کاسبکارە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە.

ڕێبوار ڕەشیدی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراوە.