دەسبەسەرکرانی حەمیدڕەزا ئاروانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ئیلام
13:35 - 13 جۆزەردان 2724
ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەمیدڕەزا ئاروانە" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەمیدڕەزا ئاروانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.