دیواندەره؛ دەسبەسەرکرانی فەرید بادیدەست لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:17 - 24 جۆزەردان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید بادیدەست" خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.